سێشەممە 25 تەمووز 2023

سەرۆك بارزانی دووەمین پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن دەکاتەوە



ڕۆژی سێشەممە 25ی تەمموزی 2023 سەرۆک مسعود بارزانی دووەمین پیشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پەروەردە و فێرکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتیی شاری هەولێر کردەوە.

لەو پیشانگەیەدا کە ژمارەیەکی بەرچاوی زانکۆ و قوتابخانە و دەزگەی پەروەردەیی تیادا بەشدارن، سەرۆک بارزانی بەشە جیاجیاکانی پیشانگاکەی بەسەر کردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.