یەکشەممە 30 ئەیلوول 2018

سەرۆك بارزانی بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كرد



رۆژی یەك شەممە 30ـی ئەیلوولی 2018 سەرۆك مسعود بارزانی بەشداری پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كرد و لەیەكێك بنكەكانی دەنگدان لە شارۆچكە سەلاحەددین دەنگی خوێدا.


سەرۆك مسعود بارزانی لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان پیرۆزبایی لەگەلی كوردستان كرد و رایگەیاند: پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م و داواكارم به‌ هێمنی پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و ئه‌مڕۆ گه‌ل بڕیار ده‌دات كێ هه‌ڵبژێرێت. هەروەها جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئەم پرۆسەیە بەڵگەی پێشكەوتنی گەلی كوردستانە كە بەشێوەیەكی ئاشتیانە مومارەسەی مافی خۆی دەكات.


سەرۆك بارزانی ئەوەشی دووپاتكردەوە: لە ئەنجامدا سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە سەركەوتنی گەلی كوردستانە، میللەت بڕیار دەدات كە هەر كەس سەنگی چەندە و هەموومان پێویستمان بەیەكتر هەیە و ئینشاڵڵا هەموومان لە خزمەتی كورد و كوردستان دەبین.