ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 29ی تشرینی یەکەمی 2025، له شاری دهۆك، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ به‌شێك له چین و توێژه‌كانی نه‌ینه‌وا و شنگال كۆبووه‌وه . سه‌رۆك بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و رایگه‌یاند: به نسبه‌ت ئێمه نه‌ینه‌وا و شاری موسڵ به دانیشتوان و خاكه‌كه‌ی گرنگیی تایبه‌تیی هه‌یه و ئه‌مه درێژكراوه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. هەروەها ئاماژه‌شی به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كان كرد و له ڕووی پێكه‌وه‌ژیان نه‌ینه‌وای به عێراقێكی بچووكراوه وه‌سف كرد.
له‌باره‌ی شه‌ڕی دژی داعش و رۆڵی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعش و رزگاركردنی نه‌ینه‌وا و شنگال سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: ئه‌وه‌مان بینیی كه له ناوچه‌كه ڕوویدا و بینیتان چۆن پێشمه‌رگه به‌رگری له هه‌موو پێكهاته‌كان كرد و له پێناو به‌رگریكردن له به‌ها و روحی هاووڵاتییان له نه‌ینه‌وا و دهۆك و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه گیانیان به‌خشی . پێشمه‌رگه 12 هه‌زار شه‌هید و برینداری له شه‌ڕی دژی داعش دا.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی لێقه‌وماو و سته‌مدیده سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه: هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بوو بۆ هه‌موو هاووڵاتییان بێ جیاوازی و هه‌ر به په‌ناگه بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقی بێ جیاوازی ده‌مێنێته‌وه .
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا :داعش تاوانی دڕندانه‌ی ئه‌نجام دا و زیانی به دۆخه‌كه و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان گه‌یاند، به‌ڵام به هه‌وڵی دڵسۆزان له هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌به‌كان و نه‌ته‌وه‌كان ئه‌و كۆسته تێپه‌ڕێنرا . دووپاتیشی كرده‌وه ناكۆكی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات شتێكه و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیی گه‌ل شتێكی دیكه‌یه و نابێت هیچ دۆخێك كاریگه‌ریی بكاته سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه پیرۆزه .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌ره‌نجامێكی جیاوازی له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو لێبكه‌وێته‌وه و هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕاسته‌ڕێی خۆی و بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به هه‌رسێ بنه‌مای هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان.
له‌باره‌ی ده‌ستووری عێراقیش، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه: ده‌ستوور ماف و ئه‌ركه‌كانی دیاریكردووه و به‌شی ئه‌وه‌ی تێدایه كه پشتگیریی ئه‌م ده‌ستووره بكه‌ین و شانازیی پێوه‌بكه‌ین .
له‌باره‌ی مادده‌كانی 111 و 112ی ده‌ستوور كه په‌یوه‌ستن به بابه‌تی نه‌وت و گاز له عێراق سه‌رۆك بارزانی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی خسته‌ڕوو و جه‌ختی كرده‌وه: پێویسته بۆ ده‌ستوور بگه‌ڕێینه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڵێن نه فیدراڵی و نه ده‌ستوور و نه هه‌رێم هه‌بێت، ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دیكتاتۆریه‌ت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه .
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه كاندیدانی پارتی راسپاردووه هه‌ر نوێنه‌ری هه‌رێم نه‌بن به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو عێراق و پێكهاته‌كان بكه‌ن . باسیشی له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول كرد و گوتی: هیچ رۆژێك و هیچ جارێك په‌نامان بۆ هیچ كرده‌وه‌یه‌ك نه‌برد كه هاووڵاتیی عێراق ئازار بدات له هیچ شارێكی عێراقی له باشووری عێراق تا باكوور .
له كۆتاییشدا سه‌رۆك بارزانی به ئاماده‌بووان و خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا و شنگالی راگه‌یاند ده‌نگ به‌و لایه‌نه به‌و كه‌سه بده‌ن كه خزمه‌تتان ده‌كات و وای ده‌بینن كه ده‌توانێت به‌رگری له مافه‌كانتان بكات ، ئه‌مه بۆ ئێوه جێهێڵدراوه و ئازادیی ته‌واوتان هه‌یه . دووپاتیشی كرده‌وه گوێ ناده‌ینه هێندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه و ئه‌مه تای هه‌ڵبژاردنه و هیچ نرخێكیان نییه، چونكه ده‌زانین نوێنه‌رایه‌تیی ڕای هاووڵاتییان ناكه‌ن به تایبه‌ت ڕای شه‌قامی عه‌ره‌بی.