سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسا دەکات
لە دیدارەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسا پێزانینی بۆ ڕۆڵی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی لە بارودۆخی عێراق و کوردستان هەبوو و ڕاشیگەیاند کە سەرۆک ماکرۆن ڕایسپاردووە کە سەردانی سەرۆک بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی لەمەڕ بارودۆخی سیاسیی عێراق