بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز کاک عەلی عەونی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (حەیزەران سلێمان)ـی دایكی بەڕێزتانمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی دایكی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
9ی شوباتی 2026