سێشەممە 4 تشرینی دووەم 2025

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كۆلۆنێل ناب دەكات



سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كۆلۆنێل ناب دەكات

ڕۆژی سێشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2025 سەرۆك بارزانی لە ڕێی نامەیەكی هاوخەمیدا بەناوی خۆی و گەلی كوردستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كۆلۆنێل ناب کرد، بۆ كۆچی دوایی كۆلۆنێل ڕیچارد ناب بەڕێوەبەری ئۆفیسی دەستەڵاتی كاتی هاوپەیمانان لە هەولێر لە ساڵی 2003
لەو نامەیەدا سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی (كۆلۆنێل ناب)ـی وەك دۆستێكی ڕاستەقینە و هاوپەیمانی گەلی كوردستان وەسف كردووە كە لە دوای كۆڕەوی مێژوویی گەلی كوردستان لە 1991 دا ڕۆڵێكی باڵای هەبوو لە یارمەتیدانی گەلی كوردستان و لە قۆناغی دوای ڕووخانی ڕژێمیش یارمەتیدەربوو لە بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێم و پتەوترکردنی پەیوەندیی نێوان گەلی كوردستان و ئەمریكا.

لە نامەكە دا سەرۆك بارزانی سوپاسی خزمەتەكانی كۆلۆنێل ناب دەكات و ڕێزی هەمیشەییی خۆی بۆ خانەوادەكەی دەردەبڕی.