دووشەممە 26 کانوونی دووەم 2026

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سووریا



ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 26ی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا ئەنجام درا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەکە بە گشتی و سووریا بە تایبەتی تاوتوێ كرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامی و پاراستنی ئەو ئاگربەستە كردەوە كە لەنێوان هەسەدە و هێزەكانی حكوومەتی سووریا لەئارادایە. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگیی بابەتی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ڕۆژئاوا و بە تایبەت كۆبانێ و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی گەیاندنی ئەو هاوكارییانە.