ڕۆژی سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (فواد خازر المجالي) کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا کە کونسوڵی گشتیی ئوردن بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی و بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانیی کردبوو، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی پەیوەندیی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی و هەروەها ئارامی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەبوو.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای دەستخۆشی بۆ ئەرک و ماندووبوونەکانی کونسوڵی ئوردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەدوولا هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.