شەممە 27 ئەیلوول 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان دەکات



ڕۆژی شەممە 27ی ئەیلوولی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نشتیمانیی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتی تازەی هەرێم تاوتوێ کرا.