سێشەممە 22 نیسان 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی دەکات  



ڕۆژی سێشەممە 22ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد ئەحمەد ئەلیماحی سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا. هەروەها رۆشنایی خرایە سەر پێویستیی هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی عەرەبی بۆ پاراستنی سەقامگیری و بووژانەوە.