شەممە 22 تشرینی دووەم 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا دەکات



ڕۆژی شەممە 22ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بخرێنە خزمەتی خەڵکی عێراق.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەروەها بڕیار لەسەر بەردەوامیی ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسیەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق درا.