چوارشەممە 6 ئەیلوول 2023

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە دەکات



ڕۆژی چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
پەرەسەندن و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک و هۆکارەکانی تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوو لا نیگەرانیی خۆیان لەبارەی ڕەوشی کەرکووک و پێویستیی چارەسەربوونی خێرای کێشەکان ڕاگەیاند.