چوارشەممە 16 نیسان 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەکات



ڕۆژی چوارشەممە 16ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا ئەلسامەرایی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان کرایەوە.