سێشەممە 10 شوبات 2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات



ڕۆژی سێشەممە 10ی شوباتی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوا پەرەسەندنەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق بە گشتی و کۆسپ و ئالنگارییەکان ئاڵوگۆڕکران.