سێشەممە 8 نیسان 2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات



ڕۆژی سێشەممە 8ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و بارودۆخی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.