ئێوارەی ڕۆژی هەینی 20ـی ئاداری 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئاگری نەورۆزی کرد.
ئەم ڕێوڕەسمە بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ھاتنی سەری ساڵی نوێی کوردی لە قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو، هەروەها بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسان و جەماوەری شاری هەولێر ئامادەی بوون و سەرۆک مەسعود بارزانی ئاگری نەورۆزی کردەوە.