ھەینی 14 تەمووز 2023

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتیمانی فەرەنسا لە ھەولێر دەکات



ئێوارەی ڕۆژی هەینی 14ی تەمموزی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە هۆتێل رۆتانای شاری هەولێر بەشداریی لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرد.

ئەو مەراسیمە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر ساز درابوو ، ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانی ناوخۆیی و بیانی ئامادەی بوون، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتیمانیی فەڕەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.