سێشەممە 11 شوبات 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەكات



ڕۆژی سێشەممە 11ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد عەلی ئەلحەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چۆنییەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكانی عێراق و بیروڕا لەبارەی بابەتی ڕاسپاردنی سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەویەدا جەخت لە جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپێشاندەران و لەبەرچاوگرتنی داواكاریی هەموو پێكهاتەكانی عێراق كرایەوە.
هەڕەشەی هزری توندڕۆیی و ئەگەرەكانی بەهێزبوونەوەی داعش تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.