ڕۆژی پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی پاڵەوانی بۆكسێنی ناسراوی كورد بەڕێز عەگید كابایل كرد.
سەرۆك بارزانی دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە عەگید كابایل بۆكسێنەری جیهانیی كورد كرد بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی كێشی قورس (WBC) لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعوودی و وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆی، هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ عەگید كابایل خواست.
لەبەرانبەردا عەگید كابایل خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و سوپاسی پشتیوانی سەرۆك بارزانی كرد و خەڵات و پشتێنەكەشی وەك ڕێز و پێزانین پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد.