چوارشەممە 22 تشرینی یەکەم 2025

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شێخ شەمەر حەمیدی ئەلیاوەر دەکات



ڕۆژی چوارشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ شەمەر حەمیدی ئەلیاوەر کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتیی تاوتوێ کران، هەروەها جەخت لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە.