سێشەممە 4 تەمووز 2023

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سیادە دەكات



ڕۆژی سێشەممە 4ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سیادە بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.