پێنجشەممە 3 تەمووز 2025

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریی عێراق (یونامی) دەكات



ڕۆژی پێنجشەممە 3ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد ئەلحسسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی نێردەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریی عێراق (یونامی) كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و كاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەیی ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دیالۆگی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ گەیشتن بە چارەسەری خرایە بەرباس و گفتوگۆ.

كار و چالاكییەكانی یونامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.