پێنجشەممە 3 تشرینی دووەم 2022

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە



ڕۆژی پێنجشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2022 سەرۆک مسعود بارزانی بەبۆنەی دەستپێکردنی چواردەهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

ئەمڕۆ لە شاری دهۆک چواردەهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد.

بەم بۆنەیە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم. هیوادارم ئەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بیت.