چوارشەممە 3 تشرینی دووەم 2021

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە ڕۆژی سێشەممە٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ براژنم، خاتوو (مزەفەر مستەفابەگ) كە دەكاتە هاوسەری نیهاد بارزانی بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كردووە.

هیوای شیفا و چاكبوونەوە بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و، لە خودای مەزن داواكارین لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت. بە هۆی ڕێوشوێنەكانی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا و، لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١