ھەینی 20 تشرینی دووەم 2020

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە



بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە هەموو خەڵكی كوردستان و گشت خزم و كەسوكارمان ڕادەگەیێنین كە ئەمڕۆ هەینی 20ـی تشرینی دووەمی 2020، بە داخێكی زۆرەوە شێخ مەحموود شێخ عەبدوڵڵا بارزانیی ئامۆزامان و كەسایەتیی دەڤەری بارزان، بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا كۆچی دوایی كردووە.

هیوای شیفا بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و لە خودای مەزن داواكارین لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێت. بە هۆی نەخۆشیی كۆرۆنا و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی خەڵك، پرسە دانانرێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
20ـی تشرینی دووەمی 2020