یەکشەممە 7 شوبات 2021

پەیامێک لە سەرۆک بارزانی



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢١ كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردستان و دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، سەردارئاغای كوڕی حەمەی ئاوڕەحمانئاغای سلێمانی و، برای خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.

وێڕای سوپاسگوزارییم بۆ هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو سەردارئاغا بەڕێوە ناچێت.

لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
٧ـی شوباتی ٢٠٢١