یەکشەممە 7 حوزەیران 2020

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە  



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ یادی ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان.
لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە كۆدەنگی بڕیاریان لەسەر ڕیفراندۆم دا بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بتوانێ لە ڕێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهانیان بگەیێنێت.

ئەم بڕیارە دەستكەوتێكی گرانبەها بوو بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و شانازییش بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشدار بوون لە دەركردنی ئەو بڕیارە و لێشی پەشێمان نەبوونەوە.

لەم یادەدا پێزانینم بۆ ڕۆڵ و ماندووبوونی سەرجەم تێكۆشەر و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان هەیە و، هەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.

مسعود بارزانی
۷ـی٦ـی۲٠۲٠