شەممە 6 تشرینی دووەم 2021

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان



بەناوی خودای بەخشندەو میھرەبان

بەڕێز د.کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان

بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و سەرکەوتنی حەفتەمین کۆنگرەی حزبەکەتان ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

وێڕای پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حزبە تێکۆشەرەکەتان ، ھیوادارم لە قۆناغی داهاتووی ژیانی سیاسی گەلەکەماندا بەشداریتان کاراتربێت و لە خزمەتی پێشکەوتنی پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستاندا بن.

مسعود بارزانی
٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١