یەکشەممە 6 شوبات 2022

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان  



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان

بەبۆنەی دانانەوەی بەڕێزتان وەك ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان و سەركەوتنی دوانزەهەمین كۆنگرەی حزبەكەتان ،پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەركردایەتی و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

بەو هیوایەی فرەلایەنی و تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان قووڵتر ببێت و هەموو لایەك لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا بین و، بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستانیش لە ئەرك و چالاكییەكانیدا سەركەوتوو بێت.

مسعود بارزانی
٦ـی شوباتی ٢٠٢٢