چوارشەممە 11 تەمووز 2018

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكەی شاری سنە



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگر لە شاری سنە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی شاری سنە هەموومانی خەمبار كرد. هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكە و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.

مسعود بارزانی

11ـی 7ـی 2018