یەکشەممە 8 ئاب 2021

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئاکادیمیسیەنی کورد و سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو پڕۆفیسۆرکنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ مان پێگەییشت.

پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ کەسایەتییەکی نیشتیمانپەرەوەری کوردی کازاخستان بوو کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەهێزکردن و یەکخستنی دیاسپۆرای کورد لە وڵاتانی یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو هەبوو و، هەروەها لە بواری زانستی و ئەدەبیش خزمەتێکی زۆری کورد لەو وڵاتانەدا کردووە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری پڕۆفیسۆرکنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ و ئەندامانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤییەت و کوردانی دانیشتووی وڵاتی کازاخستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
۸ی ئابی ۲٠۲۱