یەکشەممە 10 تەمووز 2022

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کاک عەلی قازیی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد)ـم بیست.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری پێشەوا قازی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو کاک عەلی قازی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
۱٠ـی تەمموزی ۲٠۲۲