چوارشەممە 28 تەمووز 2021

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ قەداسەتی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوا  



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێز قەداسەتی پاتریارك مارگۆرگیس سڵیوا، پاتریاركی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو "پەننا دانیال سڵیوا"ـی خوشكی بەڕێزتانمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوشكی خوالێخۆشبووتان شاد بكات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.

مسعود بارزانی
٢٨ـی تەمموزی ٢٠٢١