سێشەممە 15 کانوونی دووەم 2019

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا محەمەد مەلا قادر




بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان مامۆستا محەمەد مەلا قادرمان بیست.

مامۆستا محەمەد پێشمەرگەیەكی دێرین و كەسایەتییەكی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەر بوو كە ڕۆڵی لە خەباتی سیاسی و كاری حزبایەتیی گەلەكەمان و بە تایبەت لە قۆناغە جۆراوجۆرەكانی خەبات و مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان دیارە و لە كار و ئەركەكانیدا هەمیشە نموونەی دەستپاكی و ڕاستگۆیی و نیشتیمانپەروەری بوو.

لەدەستدانی مامۆستا مەلا محەمەد خەسارەتێكی گەورەیە و بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و جەماوەری پارتی و خەڵكی كوردستان دەكەم.

لەخودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.


انا للە و انا الیە راجعون

 
مسعود بارزانی

15ـی 1ـی 2019