سێشەممە 27 کانونی یەکەم 2022

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد ساڵح



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و مێژوونووسی ناسراوی كورد و مامۆستای بەشی مێژووی كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەلاحەددین پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئازاد عوبێد)ـم بیست.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆی سەلاحەددین دەكەم و خۆم بە هابەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر دکتۆر ئازاد عوبێد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
27ی كانوونی یەكەمی 2022