پێنجشەممە 17 کانونی یەکەم 2020

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی نەسرەدین هەورامی  



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و فەرماندەی ناسراو و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، نەسرەدین هەورامیمان بیست. خوالێخۆشبوو نەسرەدین هەورامی ڕۆڵەیەكی بە وەفای ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی نیشتیمانپەروەری نەسرەدین هەورامی و تەواوی كەسوكار و ئاشنایان و هەڤاڵانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
17ـی كانوونی یەكەمی 2020