شەممە 18 ئازار 2023

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی عەریف ئەبو زید



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان(عەریف ئەبو زێد)م بیست.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی خوالێخۆشبوو عەریف ئەبو زێد دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاك عەریف ئەبو زێد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
18ـی ئاداری 2023