بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی شاری هەولێر و مامۆستای بە ئەزموون و پەروەردەكاری دڵسۆز (شێخ خالس شێخ جەواد بەرزنجی)ـم بیست.
پرسە و سەرخۆشیی خۆم بە بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێخ خالس شێخ جەواد بەرزنجی ڕادەگەیێنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢٩ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢