شەممە 14 ئاب 2021

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی سەید ئەشرەف ئاڵچی  



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەری باكوور (سەید ئەشرەف ئاڵچی)ـی برای خوالێخۆشبوو (شەرەفەدین ئاڵچی)ـمان پێ گەیشت. سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی تێكۆشەر و وڵاتپارێزی سەید ئەشرەف ئاڵچی و تەواوی كەسوكار و دۆست و ئاشنایان و جەماوەری باكووری كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم كە خوالێخۆشبوو سەید ئەشرەف ئاڵچی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
١٤ـی ئابی ٢٠٢١