شەممە 31 تشرینی یەکەم 2020

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین كەریم



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (د. نەجمەدین كەریم)ـم پێ گەییشت. بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو نەجمەدین كەریم دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
31ـی تشرینی یەكەمی 2020