پێنجشەممە 8 کانونی یەکەم 2022

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی حاجی جاسم مهاجر



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (حاجی جاسم مهاجر)ـم بیست. حاجی جاسم مهاجر كەسایەتییەكی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر و لە بنەماڵەیەكی شۆڕشگێڕ بوو كە لەڕێگەی خەبات و كوردایەتیدا شەهید و قوربانیی زۆریان داوە.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو حاجی جاسم مهاجر و بنەماڵەی عەزیز خانی مهاجر دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو حاجی جاسم مهاجر بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
8ی كانوونی یەكەمی 2022