چوارشەممە 17 شوبات 2021

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی ئارام بالەتەیی  



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆر ئارام باڵەتەیی و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و گوتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقم بیست. دكتۆر ئارام گەنجێكی خاوەنبڕوا و لێهاتوو و، لە خانەوادەیەكی نیشتیمانپەروەر بوو و، ئەركەكانی دڵسۆزانە بەجێ دەگەیاند.

پرسە وسەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو ئارام بالەتەیی و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
١٧ـی شوباتی ٢٠٢١