ھەینی 6 کانونی یەکەم 2019

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خەڵكی شاری سەقز  



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێن لە هۆڵێكی زەماوەندی شاری سەقز ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەم شارە گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوونە.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازم و خۆم بە هاوبەشی خەمی هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سەقز دەزانم.

مسعود بارزانی

6ـی 12ـی 2019