ھەینی 14 تشرینی یەکەم 2022

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەكەی هەولێر



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە یەكێك لە شەقامەكانی هەولێر پێنج كەس بوونە قوربانی كە چواریان منداڵ بوون و دوو كەسی تریش بریندار بوون.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و خزم و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
14ی تشرینی یەكەمی 2022