سێشەممە 6 کانونی یەکەم 2022

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ بەڕێز سەنعان قەساب ئاغا



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز كاك سەنعان قەساب ئاغا

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خاتوو(فائیزە عەبدولجەبار)مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم رۆحی هاوژینی خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

‎انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
6ی كانوونی یەكەمی 2022