سێشەممە 13 نیسان 2021

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ ئیسماعیل بێشكچی



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ بیرمەند و دۆستی قەدرگرانی گەلی كورد پڕۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكچی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو(لیمان بێشكچی)ـیمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی هاوسەری خواڵێخۆشبووتان بباتە بە ڕەحمەتی خۆی و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
١٣ـی نیسانی ٢٠٢١