ھەینی 13 ئایار 2022

پەیامی سەرەخۆشی و ھاوخەمی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوای سەرۆکی ئیمارات



بەناوی خوای بەخشندە ومیهرەبان

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای شێخ خەلیفە بن زاید ئال-نەھیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوومان پێگەیشت.

لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات و جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی بەڕێز شێخ محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەھیان و گەلی ئیمارات دەکەم ، دڵنیاین بە هەوڵی هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی دەوڵەت و گەلەکەی، بەردەوام دەبن لەسەر ڕێگا ڕاستەقینەکەی خوالێخۆشبوو.

خودا گەلی ئیمارات و سەرکردایەتیەکەی بپارێزێت.

انا للە وانا الیه راجعون

مسعود بارزانی
۱۳ـی ئایاری ۲۰۲۲