یەکشەممە 27 ئەیلوول 2020

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ سەماحەتی عەماڕ ئەلحەکیم و بنەماڵەی ئال حەکیم



بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان سەماحەتی عەماڕ ئەلحەکیم و بنەماڵەی ئال حەکیم

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەللامە ئایەتوڵای عوزما سەید محەمەد حوسەین ئەلحەکیم، گەورەی بنەماڵەی ئال حەکیم-مان پێگەیشت.

پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێ رادەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین، لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و، سەبرو ئارامی بە جەنابتان و ئال حەکیم ببەخشێت.

انا لله وانا اليه راجعون

براتان

مسعود بارزانی
27 ی ئەيلوولی 2020