ھەینی 16 ئازار 2018

پەیامی سەرۆک بارزانی لەساڵیادی كارەساتی هەڵەبجە



لە كاتێكدا یادی شەهیدانی هەڵەبجەی مەزلووم دەكەینەوە كە هێشتا ئێشو ئازارەكانی گەلی كوردستان كۆتایی نەهاتوونە و بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە. لەیادی كارەساتی هەڵەبجەدا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە دەنێرم و هاوسۆزیی خۆم لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزینە دووپات دەكەمەوە. ئەمە برینێكە لەسەر جەستەی گەلەكەمان كە هەرگیز ساڕێژ ناكرێت.

 

دەوڵەتی عێراق دڕندانە و بە سوودوەرگرتن لە بێدەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵەبجەی شەهید كرد.  ڕاستە ڕژێمی بەعس نەماوە بەڵام ئەو تاوانە گەورەیە لەژێر پەرژینی سیادەی دەوڵەت ئەنجام دراوە. بۆیە بەرپرسیارێتیی ئەو كارەساتە و قەرەبووكردنەوەی كارەساتی هەڵەبجە و جینۆسایدەكانی تری دژی گەلی كوردستان لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.