چوارشەممە 14 ئازار 2018

پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی كوردستان



بڕیاری كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم، هەنگاوێكی باشە بۆ دەستپێكردنی چارەسەری كێشەكان. بەڵام پێویستە هەموو لایەك ئەوەی لەیاد بێت كە كێشەی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی عێراق كێشەی مافی سیاسی و نەتەوەیی و مێژوویی و دەستووری و مرۆیی و ئابووریی گەلی كوردستانە و تەنھا لە بابەتی فڕۆكەخانە و بودجەدا كورت ناكرێتەوە.